بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سوودێکی خواردنی سوپ لە مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە:
ئاوی جەستە دابین دەکات لە کاتێکدا کە ئێمە لە ڕۆژدا ئاو ناخۆینەوە و بێگومان پێویستمان بە ئاوە، کە واتە خواردنی لە بەربانگ و پارشێودا گرنگە.
بەرگری جەستە بەرامبەر بە ڤایرۆسەکان بەهێزتر دەکات و زۆر جار لە کاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەخورێت.
بەدەر لەوەی کە بڕی خواردنەکە زۆرە، بەڵام کالۆری کەمە و قەڵەویی ناهێنێت و باڵانسی کالۆریش ڕادەگرێت./.