بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێی یاسایەک هەناردەی چەک بۆ وڵاتی سعوودیە سنوردار دەکات.
یاساکەش وەک کاردانەوەیەک دەبێت لە بەرامبەر تیرۆری ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگر جەمال خاشقچی و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەتوانێت ئەوە بسەلمێنێت کە سعوودیە لە ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی نایاسایی هاووڵاتیانی ئەمریکی و نائەمریکی دەستی نەبووە، فڕۆشتنی هەندێک چەک و کەرەستەی سەربازی بەو وڵاتە قەدەغە دەکرێت.
یاساکەش بە دەنگی ئەرێنی 350 ئەندامی کۆنگرێس پەسەند کراوە.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش دەبێت یاساکە پەسەند بکات تا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.