بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕامی ئەبو زۆبەیدە سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر وێستگەی ناوەکی دیمۆنا وتی: گەورەترین کێشەی ڕژێمی زایۆنیستی گواستنەوەی شەڕە بۆ ناوخۆی ئەو ڕژێمە.
ناوبراو وتی کە هێرشەکە ئەوەی سەلماند بەرەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی لاوازە.
وتیشی کە دۆخەکە بە پێچەوانەی ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی بۆ دەکات.
ئەم شارەزا سەربازییە پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئەگەر بەرەی خۆڕاگری بە مووشەکی بەهێزتر و پێشکەوتووتر هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، دۆخەکە چۆن دەبێت؟
ئەبو زۆبەیدە وتی کە تەنیا یەک مووشەک دۆخی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستیی شڵەژاندووە./.