بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە کە واشنتن بە فەرمی کۆتایی هاتنی پرۆژەی هاوبەشی وەبەرهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 ی بە ئەنکەرە ڕاگەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2019 و پاش کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 ی ڕووسیا ئەو دەنگۆیە بڵاو کرایەوە و واشنتن ڕادەستکردنی فڕۆکەکان و ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانی تورکیای هەڵپەسارد.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی گرێبەستە هاوبەشە واژۆکراوەکەی ساڵی 2007 ی هەڵوەشاندووەتەوە.
پێگەی العربی الجدید بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەشت هاوبەشی دیکەی ئەو بەرنامەی ئاگادار کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هیچ وڵاتێکی نوێ شوێنی تورکیاش ناگرێتەوە./.