بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم ، ئەنیمەیشێنی زیبا ئەرژەنگ و هەژیر سەعیدی لە شەشەمین فێستیڤاڵی ئەنیمەیشێنی فلۆریدای ئەمریکادا بەشداربوون.
هەتاوی ئاسمان، هەتاوی کاشی لە دەرهێنانی زیبا ئەرژەنگ و خولانەوە لە دەرهێنانی هەژیر ئەسعەدی ، بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا کە لە ۱۰تا۲۷ی جوون بەڕێوە دەچێت بەشدارن.
شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمیFecibogota کۆلۆمبیا میوانداری دوو فیلمی ئێرانیە.
هاوئاوازی پەلکەزێڕینە(حەسەن موختاری)و ئەویتر( ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسەین پووڕ) لە بەشی کورتە فیلمدا بەشدارن کە لە ۱٦تا۲٦ی جوون بەڕێوەدەچێت.