بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتنەکانی ئەم وڵاتە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی گەلی ئێران دەستیپێکرد، وتی کە لە هەر قۆناغێکدا بە پێی پێویستی وڵات، نموونە و شێوازی نوێی گۆڕانکاری و پێشکەوتن جێبەجێ کراوە.
ناوبراو وتی: پێشکەوتن لە 42 ساڵی بەر لە ئێستاوە دەستیپێکردووە و نموونەی ڕۆژئاوایی پێشکەوتن هیچ لە گەڵ تایبەتمەندییەکانی وڵاتی ئێمە یەک ناگرێتەوە بەڵام ئێمە بە ئەزموونی هەشت ساڵەی شەڕی عێراق لە دژی ئێران و هەروەها گەمارۆکانی سەر کەرتی بەرگری و تەنیا بە پشت بەستن بە توانای زانایانی ناوخۆیی، بووینەتە هێزێکی جیهانی.
وەزیری بەرگری ئێران وتی: ڕاستە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیشتوونەتە پێشکەوتن بەڵام مرۆڤایەتییان تووشی کارەسات کردووە و ئەمڕۆ جیهان بە گشتی لە ئێش و ئازاری کردەوەکانی ئەواندایە.
ئەمیر حاتەمی وتی کە پێشکەوتن و گۆڕانکاری بەرگری بووەتە سەرچاوەی هێزی ئێران بە تایبەت هێزە چەکدارەکان./.