بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئیرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بە توندی ڕەخنەی لە گەمارۆ و سزاکانی سەر سوریا گرت.
ناوبراو وتی: یەکێتی ئەورووپا دەبێت کۆتایی بەم گەمارۆ نایاساییە لە دژی گەلی سوریا بێنێت کە بە ئامانجی گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بووە.
واڵاس وتی: ئەم گەمارۆیانە بە سزادانی گەلی سوریا دادەنرێت و تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی، ڕێز لە سەروەری و دەسەڵاتی سوریا بگرن، هەروەها پێویستە یاسا نێودەوڵەتییەکانیش لە بەرچاو بگیردرێت./.