بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە 46 سکاڵا کە زیاتر لە 800 سندۆق لە خۆ دەگرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە دەست هەژمار دەکرێتەوە.
عیماد جەمیل ئەندامی بەشی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆن ڕۆژی دووشەممە هەزار و 277 سکاڵای تاوتوێ کرد کە لەو ژمارەیەش تەنیا 46 سکاڵا قبووڵکراوە کە زیاتر لە 800 سندۆق لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو وتی کە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگاکانی بەسرە، بەغدا، موسەنا، زیقار، نەینەوا، سەلاحەدین و هەولێر بە دەست دەبێت.
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە ڕۆژی چوارشەممە و لە بەغدا بە ئامادەبوونی چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی بە ئاشکرا دەبێت./.