بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید بیسڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک (WFP) سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە 22 ملیۆن و 800 هەزار کەس، واتە زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی 39 ملیۆن کەسیی ئەفغانستان تووشی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە کە بەردەوامبوونی دەگاتە مرسێتی و قاتوقوڕی لەم وڵاتە. ئەم ڕێژەیەش 2 مانگی ڕابردوو 14 ملیۆن کەس بووە.
ناوبراو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە منداڵەکان دەمرن، خەڵک ڕوبەڕوی برسێتی و نەبوونی مادە خۆراکییە پێویستەکان دەبنەوە و دۆخەکە خەراپتر دەبێت، ئەوەی کە پێشبینی کرا لە ئێستادا دەبینرێت.
بیسڵی وتی کە سەرچاوە داراییەکان بۆ دابینکردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان دەبێت لە بەردەستدا بن و ئازاد بکرێن تا خەڵکی ئەفغانستان زیندوو بمێننەوە./.