بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ هەفتەی یەکڕیزی ئیسلامی و جەختکردنەوە لە سەر یەکگرتوویی نێوان شێعە و سوننە، تاڵیبان پێشوازی خۆیی بۆ لێدوانەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە یەکڕیزی موسڵمانانی شێعە و سوننە لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.
محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ڕێبەری باڵای ئێران داوای یەکڕیزی شێعە و سوننەیان لە ئەفغانستان کردووە و تاڵیبانیش پێشوازی لەم بۆچوونە دەکات.
ناوبراو وتی کە بە هاوکاری خودای گەورە، پیلانی دوژمنان بۆ تێکشکانی یەکڕیزی نێوان شێعە و سوننە شکست دێنێت./.