بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بۆنەی دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری، وتی کە ئەم دوو شەهیدە بو خوێنی خۆیان، پیرۆزییان تۆمار کرد.
ناوبراو وتی: لێکەوتەکانی تاوانەکەی ئەمریکا لە پەرەسەندندایە و ئێمە بە خوێنڕشتن شکست ناهێنین لە بەر ئەوەی کە ئەو میراتەمان لە گەورەکانی ئائینەوە وەک ئیمام حوسێن (ع) بۆ ماوەتەوە.
فالح فەیاز وتی: دوژمنان هەوڵی ئەوەیان دەدا کە بە تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمدا، ئیرادەی سەرکەوتنی خەڵک تێک بشکێنن بەڵام تاوانەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی بە ئیرادەی خەڵک لە عێراقدا نەمێنێتەوە.
وتیشی کە ئەو هەموو خەڵکەی لە بەغدا ڕژانە سەر شەقامەکان، پەیامێکە بۆ حکومەتی بکوژی ئەمریکا.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە ئەم حکومەتەی ئەمریکا نابێت شوێنکەوتووی حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ بێت و پەیامی ئێمە ئەوەیە کە عێراقییەکان ڕازی نین هێزەکانی ئەمریکا لەم خاکەدا بمێننەوە.
ناوبراو وتی: ئەو فرمێسکانەی لە چاوی خەڵکەوە بۆ ئەم دوو شەهیدە ئازیزە دێتە خوارەوە، فرمێسکی لاوازی نییە بەڵکوو لە ڕووی وەفا و بەهێزبوونەوە دێتە خوارەوە./.