بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە پەیامەکەیدا یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی بەرز ڕاگرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو شەهیدە بە هەڵوێستی شەرەفمەندانەی خۆیان لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ئەوان، ناو و یادی خۆیان لە دڵی گەلی عێراق و گەلانی ئازادیخوازی جیهان بە زیندوویی هێشتووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم بۆنەیە ئێمە لە بواری سیاسەتی نیشتمانی و لە بەرامبەر کێشەکانی بەردەم و پاشەکشە لە داواکاری و بەرژەوەندییەکانی کوتلەیی و حیزبی و گرتنەبەری هەڵوێستێکی نیشتمانی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکان یەکگرتوو دەکات تا دەگاتە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و پەرلەمانێکی کار و کاریگەر کە بە دوور لە بەربەست و تێبینییە سیاسییەکان ڕۆڵی یاسایی و چاودێریی خۆی جێبەجێ بکات./.