بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕووداوانەش لە بینا حکومی و بازرگانی، کارگە و کۆگاکان، خانووەکانی خەڵک، زەوییە کشتووکاڵییەکان و …. بووە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی 2021، 31 هەزار و 533 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و پارێزگای بەغداش لەم بوارەدا لە پلەی یەکەمی عێراق بووە.
دەزگای بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە کەرتی حکومی 6 هەزار و 189 حاڵەت، لە کەرتی نیمچە حکومی 293 حاڵەت و لە کەرتی تایبەت 25 هەزار و 51 حاڵەت لە ساڵی 2021 بووە.
گرنگترین هۆکارەکانیش لەو ڕاگەێندراوەدا بە شۆرتی کارەبا، دەستکاریکردنی منداڵان، کەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە، ڕووداوی ئەنقەست، شەڕی تائیفی و ….. ناو براوە./.