بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «Identibye» لە نووسین و دەرهێنانی سەجاد شاە حاتەمی لە سیهەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کورتی بیست و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی «Real Out Queer»ی کەنەدا پێشوازی لێکرا.
هەروەها هاوکات لە گەڵ یەکەم ئامادە بوونی لە وڵاتی کەنەدا، پەردە لە سەر «ArtWork»ی فیلمی «Identibye» لادرا.
ئەمیر حسێن سەباغان و نەسیم مسلمی ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم کورتە فیلمەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Real Out Queer» پێکهاتەیەکی ساڵانەیە کە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ درێژەی هەیە و لە کینگستۆنی کەنەدا بەڕێوە دەچێت.
لە فێستیڤاڵەدا ئەو فیلمە سەربەخوانەی کە لە سەر ڕەگەز، تەندرووستی، لێهاتوویی، توێژ و تەمەن چەق دەبەستن هەروەها ئەو فیلمانەی باس لە سەر ئینتیمای جێندەر دەکەن لە هەموو جیهانەوە پێشوازیان لێ دەکرێت. بیست و سێهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 28ی ژانوویە تا 6ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی «Identibye» لە ئامادەکاری هاوبەشی بێهرووز هاشمیان و محەمەد نەریمانی لە بەرواری 31ی ژانوویە تا 7ی فێبرییە لە شاری کینگێستۆنی ویلایەتی ئۆنتاریۆ نمایش دەکرێت.