بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە «ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران» بە پێی دەمژمێری چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، ناوی 22 فیلمی بەشی پێشبڕکێی ئەم خولە لە سینەمای ئێران ڕاگەیەندرا کە ناوی دەرهێنەرە لاوەکانی زۆرتر تێدا دەبینرێ.
لە توێژینەوەی ئەم 22 فیلمەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنەرانی بەشدار بوو لە فێستیڤاڵەکە لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێراندا پەروەردە کراون، ئەمەش دەریدەخات کە ئەم ڕێکخراوە سینەماییە لە بەڕێوە بردنی ئەرکی خۆی کە پەروەردە و ناساندنی فیلمسازە لاوەکانە تا ڕادەیەکی بەرچاو باش کاری کردووە.
جێی ئاماژەیە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە دوو بەشی کولتووری و کێبڕکێدا لە بەڕێوەبەری مەسعوود نەقاش زادە لە 12 تا 22ی ڕێبەندانی 1400ی هەتاوی بەرانبەر بە 1 تا 11ی فێبریەی 2022ی زایینی لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.