بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕازیانە گیایەکی بۆنخۆشە و لە ڕیزی سەوزەکانی وەک گێزەر و کەرەوزە کە زیاتر بۆ دەرمان و چارەسەر بەکار دێت و لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە، پزیشکانی یۆنانی کۆن بۆ زیاتربوونی شیری ئەو دایکانەی کۆرپەلەیان هەبوو، ڕازیانەیان پێشنیار دەکرد.
گیراوی ڕازیانە بە کوڵاندنی سادەی دنکەکانی لە ئاودا دەبێت. ئەم گیراوە بۆ ژنان بەسوودە، هەڵگری ئەنتی ئۆکسیدانی جیاجیا و پێکهاتەی دیکەیە کە سوودێکی زۆریان هەیە.
لێرەدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە بۆ ژنان و پیاوان دەدرێت:
1 – کێشەکانی دەزگای هەرس چارەسەر و کرداری هەرس باشتر دەکات.
2 – یارمەتیدەری دابەزینی کێش دەبێت.
3 – یارمەتیدەری چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەتەنگی دەبێت.
4 – تەندرووستی دڵ باشتر دەکات.
5 – سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.
6 – ئاستی بینایی چاوان باشتر دەکات.
7 – هاوسەنگی هۆڕمونەکان باشتر دەکات.
8 – بۆ چارەسەری نەخۆشیی ئارترۆز باشترە.
9 – یارمەتیدەری چارەسەرکردنی کێشەکانی سوری مانگانە دەبێت.
10 – تەندرووستی پوک باشتر دەکات.
11 – دڵ ئێشەی کۆرپەلەکان ناهێڵێت.
12 – کارکردنی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات و خاوێنیان دەکاتەوە.
13 – بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە باشترە.
14 – بۆ ڕێگری لە نەخۆشیی شێرپەنجە باشترە.
15 – کێشەی سێکسی کەم دەکاتەوە.
چۆنیەتی درووستکردنی گیراوی ڕازیانە:
یەک تا دوو کەوچک دنکەی ڕازیانە
کەمێک هەنگوین
یەک پەرداخ ئاو
سەرەتا ئاوەکە بکوڵێنن، دنکەکانی ڕازیانە بە هاڕاوی لە پەرداخەکە بکەن، ئاوی کوڵاوی بەسەردا بکەن، ڕووی پەرداخەکە دابپۆشن و ماوەی 10 خولەک بیهێڵنەوە و پاشان دەبێت وەک پاڵاوتنی لێبکرێت و ئەگەر پێتان خۆشە لە گەڵ کەمێک هەنگوین بیخۆن./.