بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە هۆی پەرەسەندنەوەی کۆرۆنا دەیەوێت بەرنامەکانی بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە ببات.
بەڵام بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری فێستیڤاڵ بە هۆی ناوەڕۆکی ئەم فێستیڤاڵەوە کە پێکهێنانی دەرفەتێکە بۆ زۆرتر ئاشنا کردنی جیلە نوێکانی سینەما، لە هەوڵ دان تا بتوانن نمایشی فیلمەکان بە شێوازی ئامادە بوون بەشێوەیەکی زۆر سنووردار لە هۆڵە سینەماییەکان بە ڕچاو کردنی ڕەهەندە تەندرووستییەکان دابین بکەن.
کورتە فیلمی «حفرە (قووڵکە)» دەرهێنانی ئەمیر ڕووئینی، بەڵگە فیلمی «بی فرزندی (وەجاخ کوێری)»،دەرهێنانی سارا بەهرام جەهان، فیلمی سینەمایی «ما کە هستیم؟ (ئێمە کێیین؟)» دەرهێنانی ئەبوولحەسەن کەیوان، بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.
بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمسازە نوێکانی نیۆیۆرک لە 11ی ژانوویە تا 29ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت.