بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی الاخبار ڕایگەیاندووە کە نەجیب میقاتی هەڕەشەی دەست لە کار کێشانەوەی کردووە ئەگەر ڕیاز سەلامەی سەرۆکی بانکی ناوەندی لوبنان لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە توندی دژی دوورخستنەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندییە و ڕایگەیاندووە کە ئەو پرسە کۆدەنگی ئەنجومەنی وەزیرانی لە سەر نییە و لوبنان نابێت لە سەروبەندی ئامادەبوون بۆ دانوستانەکان لە گەڵ سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بڕیاری لەم شێوەیە بدات.
میقاتی بە سەرۆک کۆماری لوبنانیشی ڕاگەیاندووە کە دوورخستنەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندی کێشە دەخاتە بەردەم دانوستانەکانی بەیروت و سندۆقی نێودەوڵەتی دراو و هەڕەشە لە بەهای لیر دەکات و لە ئەنجامی ئەمەش شەپۆلێک لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لوبنان دەگرێتەوە./.