بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی هەرێمی کوردستان لە هوتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها ژمارەیەک لە هونەرمەندان و نووسەرانی کورد و چالاکوانانی بواری ڕۆشنبیری بەشدارییان کرد.
ڕێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش لە هوتێل مەنسوری شاری بەغدا بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەشدا بە دەیان کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئائینی عێراق بەشدارییان کرد.
سەرکردە سیاسییەکانی وەک سەید عەمار حەکیم، هادی عامری و عادل عەبدولمەهدی لەو ڕێوڕەسمەی بەغدا بەشدارییان کرد.
بەشداریی باڵیۆزان و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە تایبەتمەندییەکانی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران لە بەغدا بوو.
زانایانی ئائینی لە هەر دوو ئائینزای سوننە و شێعە و کەمینە ئائینییەکان بە تایبەت شێخ خالید مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننە و شێخ عامر بەیاتی نوێنەری ئەنجومەنی فەتوای سوننە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد./.