مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر، بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکی پتەو و باشە و لە بواری سیاسی و ئابوری لە ئاستێکی باڵادا دەبینرێت.
ناوبراو هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی هەر دوو لا لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان بەرەوپێشچوونی زیاتری هەبێت./.