بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی سەید عەمار حەکیمدا هاتووە: ئەم شۆڕشە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە مێژووی هاوچەرخی ئیسلامی کە زۆربەی هاوکێشەکانی لەو کاتەوە تا ئێستا گۆڕیوە و گرنگترین تایبەتمەندیشی ئەوە بوو کە ئیمام خومەینی (رە) وەک ڕێبەری ئەو شۆڕشە ڕۆڵیان بینی.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختیکردەوە کە شۆڕشی ئیسلامی شۆڕشێکی ئاشتیخوازانە بووە کە پشتی بە خەڵکی ئێران بەستووە، شۆڕشێکی نیشتمانی کە لە هەر بوارێکدا تەنیا بەسراوەی خەڵکی موسڵمانی ئێران بووە و گرنگتر ئەوەی کە بووە پێشەنگی بەرگری لە مافی ڕەوای گەلی فەڵەستین./.