بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەدرین واتسۆن وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی کە بە نیگەرانییەوە لە دۆخی ناوخۆیی ئیسرائیل دەڕوانین، گۆڕانکارییەکان بە شێوازێکن کە پێویست بە سازشتی لایەنەکان دەکات.
ناوبراو وتی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بە تەلەفوون قسەی لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و جەختی لە سەر گرنگی پاراستنی دیمۆکراسی کردووەتەوە.
شەوی یەک شەممە عەساف زەمیر سەرکۆنسووڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب دەستی لە کار کێشایەوە و پەیوەندی خۆیی بە بەرەی نەیارانی نتانیاهۆوە ڕاگەیاند./.