بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە پاش هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک دەیرەزۆری سوریا، لێکدانەوەی بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەیە کە سیستەمە ئاسمانییەکان کەموکورتییان هەیە و توانای ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانیان نییە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە سەر زاری بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی جێگیرکراو لە بنکەی سەربازیی تەنف بە تەواوی سەرکەوتوو نەبووە.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە بنکە سەربازییەکان پێویستیان بە سیستەمی پێشکەوتوو هەیە و سەرەڕای ئەمەش بە تەواوی پارێزراو نابن./.