بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیل ئەبوردینە ڕژێمی زایۆنیستیی بە بەرپرسی پەرەسەندنی ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان لە دژی گەلی فەڵەستین، خاک و پیرۆزییەکانی ئەوان ناو برد.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە شەڕی دژ بە گەلی فەڵەستین، کوشتن، سووتاندن، پاکتاوی خەڵک و هێرشی سەر ناوچە پیرۆزەکان هەوڵ دەدات ناوچەکە بەرەو توندووتیژی و زیاتربوونی ئاڵۆزییەکان ببات.
وتەبێژی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ڕایگەیاند کە هەوڵێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ئارادایە./.