بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەورەترین سەندیکای کرێکاریی ڕژێمی زایۆنیستی، سەندیکای پزیشکان، پێشکەشکارانی تەلەفزیۆنی، بەندەرەکان و فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب لە دژی نتانیاهۆ و کابینەکەی مانیان گرتووە و خۆپێشاندەران سەرقاڵی داخستنی شەقامەکانن.
لە لایەکی دیکەوە، کۆمیتەی کرێکارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریون لە تەل ئەبیب مانگرتنی ڕاگەیاند و بەمەش ڕێگریی لە ئەنجامدانی گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانە بۆ دەرەوە کردووە.
لە ئێستادا مەترسی هەڵوەشانەوەی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بەرۆکی نتانیاهۆی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت قەیرانێکی سیاسی گەورەتر ڕوو لەو ڕژێمە داگیرکارە بکات./.