بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبەرمەن لە چاوپێکەوتنی کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: بنیامین نتانیاهۆ دەبێت واز لە پۆستەکەی بێنێت، بە سەر بارودۆخەکەدا زاڵ نییە و کارنامەیەکی شکستخواردووی هەیە، یەکێک لە ئەنجامە خەراپەکانی ئەو کارنامەش، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە وەک شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیلە و ئێمە دەبینین کە لە کەنداوی فارس چی ڕوو دەدات.
ناوبراو وتی کە نتانیاهۆ شیاوی پۆستی سەرۆک وەزیران نییە و شتێک لە ستراتیژەکانی ئێستای ئیسرائیل نازانێت و ئەمەش لە لایەن ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانەوە باس کراوە.
وەزیری پێشووتری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە نتانیاهۆ هێزی بەرگری ئیسرائیلی لاواز کردووە، ئەوەی کە ناوبراو دەیکات قوربانیکردنی ئیسرائیلە بۆ ڕزگارکردنی خۆی.
لیبەرمەن وتی کە ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە شکستێکە بۆ ئیسرائیل و بە ناوی نتانیاهۆوە تۆمار کراوە و دەبێت واز لە پۆستەکەی بێنێت./.