ماسی سەلەمون:
وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات. دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و پرۆتین و شەکری خوێنیش هاوسەنگ دەکات.
ماسی تونە:
بە هۆی بەرزی ڕێژەی ئۆمێگا 3 بە درێژایی ڕۆژ وزە بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها چەوری تەندرووستی تێدایە کە هەوکردن لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.
چەوەندەر:
لەو جۆرە ڕوەکانەیە کە دژە ئۆکسانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادەی خۆراکی گرنگ، هەروەها بە هۆی کاربۆهیدراتی ئاڵۆزەوە درەنگتر هەرس دەبێت، ئەمەش بە واتای پێدانی وزەیە بۆ ماوەیەکی زۆر.
مۆز:
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامینەکانی B و یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بە سەر شەکەتیدا.
چەرەسات:
وەکوو گوێز، بادەم، فستق و جۆرەکانی دیکە. بۆ ماوەیەکی زۆرە یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی مرۆڤ بە تێری و وزە بە جەستە دەدەن.
هێڵکە:
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خواردن ببێت بە وزە و هیلاکی جەستە ناهێڵێت./.