بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕۆژی پێنج شەممە 30 ی ئازاری 2023 تا ئێستا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەست دەبێت کە ناوەڕۆکەکەی پەیامێکی تایبەتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانە بۆ ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت کەناڵی ئای 24 وێڕای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵا پەیامێکی بە زمانی عبری بۆ ئێمە ناردووە و ڕایگەیاندووە کە بوونمان کاتییە و لە ناو دەچین.
لەو ڤیدیۆیەدا هاتووە: بوونی کاتیی ئێوە لاوازترە لە تەونی جاڵجاڵۆکە و فەڵەستین بە شانازییەوە بۆ خەڵکە عەرەبەکەی دەمێنێتەوە. خۆڕاگری لە سەرتاسەری شەڕەکاندا ڕوبەڕوی ئێوە دەبێتەوە، ئەو شوێنەی کە ئێوە ئاگاداری نین./.