بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی ئەم وڵاتە (سۆمۆ)، کۆی گشتی هەناردەی نەوت لە مانگی ئازار گەیشتووەتە 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل و داهاتەکەشی 7 ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئامارەکەی سۆمۆ، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل بووە و لە کێڵگەکانی کەرکوکیش لە بەندەری جەیهانەوە یەک ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل هەناردە کراوە.
مامناوەندی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق نزیکەی 3 ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل و نرخی هەر بەرمیل نەوتیش بە شێوازی مامناوەند 73.37 دۆلار بووە./.