بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن خالید جولەکەی پاکستانی دانیشتووی شاری کەراچی لە تویتێکدا هەواڵی ناردنی یەکەم وەجبەی خۆراکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند و ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەل ئەبیب و پاکستان هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە.
فەیسەڵ بن خالید لەو تویتەدا داوای کردبوو کە بەم هۆیەوە پیرۆزبایی لێبکەن، هەروەها گرتە ڤیدیۆیەکی بەسەرکردنەوەی بازاڕێکی ئیسرائیلی بڵاو کردووەتەوە. ڕاشیگەیاندووە کە هەناردەی پاکستان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، خۆرما، میوەی وشککراو و بەهارات لە خۆ دەگرێت.
پاکستان بوونی هەر پەیوەندییەکی دیپلۆماسی و بازرگانیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتکردووەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاندووە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی نەکراوە.
پاکستان بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە سیاسەتی دوو دەوڵەتی لە نێوان فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و تا سەربەخۆیی فەڵەستین دان بە بوونی ڕژێمی زایۆنیستیدا نانێت.
وەزارەتی بازرگانی پاکستان ڕایگەیاندووە کە بوونی هەر پەیوەندییەکی بازرگانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پڕوپاگەندەیەکی تەواوە و هیچ پلانێک بۆ ئەمەش لە ئارادا نییە./.