بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن سەباحی ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەی کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەبی، دۆسیەی کەمپی جنین و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: بە دەستنیشانکردنی جنین وەک ناوی ئەم خولەی کۆنفرانسی نیشتمانیی عەرەبی لە بەیروت، ڕامانگەیاندووە کە لە گەڵ گەلانی موسڵمان و عەرەبی دەبین و خۆمان بە پابەندی مافە مێژووییەکانی گەلی فەڵەستین دەزانین. کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەبی ئەم هەفتەیە لە بەیروت بەڕێوە دەچێت. حەمەد بن سەباحی مانگی ڕابردوو لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
سەباحی بە توندی ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە بەرامبەر دوژمناندا بە لاوازی دەرکەوتوون.
ئەو سیاسەتمەدارە میسرییە هەروەها پاڵپشتی خۆیی بۆ سوریا ڕاگەیاند و وتی کە لە بەرامبەر گەمارۆ و دەسدرێژییەکانی سەر سوریا لە گەڵ گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە دەمێنینەوە، لە بەر ئەوەی کە دەمانەوێت سوریا سەربەخۆیی و شوناسی عەرەبیی خۆی بپارێزێت./.