بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەیروت لە ڕۆژی یەک شەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشوازیی لە سی و دووەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ” کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەبی ” کرد کە بە ناوی ” جنین ” بەڕێوەچوو و تێیدا ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی ئەم شارە لە شەڕی دژ بە داگیرکارانی زایۆنیست کرا.
لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەبیدا هاتووە کە کۆنگرە پشتیوانی لە ئاشتەوایی ناوچەیی بە تایبەت لە نێوان سعوودیە و ئێران و هەروەها کرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا خۆڕاگری وەک بژاردەی سەرەکی ڕوبەڕوبونەوەی پیلان و داگیرکاریی زایۆنیستەکان جەختی لە سەر کراوەتەوە.
کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەبی هەروەها ڕایگەیاندووە کە یەکڕیزی عەرەبی ئامانجێکی سەرەکییە و ڕژێمی زایۆنستی دەبێت ڕیشەکێش بکرێت و وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت ڕێگری لە دەستێوەردانی بێگانەکان بکەن.
سەبارەت بە سودانیش بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە سوداندا ڕوو دەدات کارەساتێکە وەک کارەساتی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی دەبێت بۆ هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە دەستێوەردان بکەن./.