بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوڤاری ئەمریکی “نشناڵ ئینتێرسێت” بە پێی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا، گوشاری زۆر خستۆتە سەر عەرەبستان بە مەبەستی ئاسایی کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل(ڕژێمی زایونیست)
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دەوڵەتی بایدن، ئەو دەوڵەتە لە ئێستادا و بە هەوڵە نەهێنیەکانی خۆی دیەوێت ڕۆڵی ناوجێکار لە نێوان عەرەبستان سعوودی و ئیسرائیل(ڕژێمی زایونیستی)دا بگێڕێت. بەڵام سعوودییە بەردەوام مەرجەکانی خۆی، لەوانە واژۆکردنی گرێبەستی پاڵپشتی ئاسایش لەگەڵ ئەمریکا، ئاسان کردنەوەی دەستڕەسی عەرەبستانی سعوودی بە چەکە ئەمریکییەکان و هاوکاری ئەتۆمی لە نێوان ئەو وڵاتە و واشنتن بۆ ئەنجامی ئەو جێبەجێکارییە، ڕاگەیاندووە.
“جاناتان لرد” شارەزای ڕامیاری و بەرپرسی بەرنامەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ناوەندی ئاسایشی نوێ ئەمریکا، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە: ” پرسیار ئەوە نییە کە ئاخۆ ئاسایکردنی پەیوەندیەکان لە نێوان عەرەبستان و ئیسرائیلدا ڕوو ئەیات یان نە، بەڵکوو پرسیار ئەوەیە کە ئەو ئاسایی کردنی پەیوەندیگەلە چ کاتێک و بە چ شێوازێک پێک دێت و چە شتێک دەبێتە هۆی هاندانی لایەنی سعوودی؟”
ناوبراو وتیشی: “سعوودیەکان ئەوەندە باس لەسەر ئەو بابەتە ناکەن لە لایەکی تریشەوە ڕەستەی” ئاسایی کردنی پەیوەندیەکان” لە میدیا عەرەبیەکاندا نەڕێنیە، کەوابوو عەرەبستانی سعوودی باس لە تەواو بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئەکات بەڵام لە بەکار هێنانی ئەو ڕەستەیە خۆی دوور دەخاتەوە”
ئەو شارەزا ئابووریە پشتڕاستی دەکاتەوە:” کەوابوو عەرەبستان هەوڵ ئەدات بە هۆی هەستیاری گشتی لەسەر ئەو بابەتە، جۆرێک کایە بێرێتە ئاراوە و ئەمە پیشان ئەدات کە عەرەبستان بە شێوازی ناڕاستە و خۆ مەیلی لەسەر ئاسایی کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیلە. ڕەوتی ئاسایی کردنی پەیوەندیەکان بەردەوام و پەنامەکی لە حاڵی پێکهاتندایە، بەڵام هیچ باسێکی لێوە ناکرێت”