بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەک، هەواڵی زیاتربوونی ترس و دڵەڕاوکێی زایۆنیستەکانی لەم دۆخەی ئێستا بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 33 ی زایۆنیستەکان بیر لە هەڵهاتن بۆ دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکەنەوە و لە سەدا 31 ی ئەوانیش نیگەرانی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیین.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە ڕایگەیاندووە کە زۆربەی زایۆنیستەکان لەوە نیگەرانن بە هۆی کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکانەوە، شەڕ و پێکدادانی سەربازی ڕوو بدات.
ڕاپرسییەکە ڕوونیکردووەتەوە کە لە ئەنجامی پێداگریی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر هەمەوارە دادوەرییەکان، یەک لە سەر سێی زایۆنیستەکان پلانی هەڵهاتن لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دادەڕێژن.
لە سەدا 36 ی بەشداربووان لەو ڕاپرسییەدا لە دۆخی ئابوریی ڕژێمی زایۆنیستی نیگەرانن و ڕایانگەیاندووە کە قەیرانە ناوخۆییەکان بووەنەتە هۆکاری قەیرانی ئابوریش./.