بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر خەندە یوسف پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست، هۆکارەکانی سپیبوونی قژی لە ناو چینی گەنجدا باس کردووە کە گرنگترینی ئەو هۆکارانە بریتین لە:
هۆکاری بۆماوەیی.
کەمی ڤیتامینەکان بە تایبەت D و B12.
نەخۆشی غودەی دەرەقی یان تێکچوونی دەردانی هۆرمۆن.
نەخۆشی کەم خوێنی یان هەر تێکچوونێک پەیوەندی بە خوێنەوە هەبێت.
ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی پرۆتین و ترشە ئەمینییەکان.
کەمی هەندێک لە کانزا پێویستەکان وەک ئاسن و کالیسیۆم و مس./.