بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە هەوڵی بە دەسەڵات گەیشتن لەم وڵاتەدا نادات بەڵکوو بۆ بەهێزبوونی وڵات لە پێناو مسۆگەرکردنی ماف و پاراستنی سەروەت و سامانەکەی هەوڵ دەدات.
ناوبراو وتی: لوبنان وڵاتی ئێمەیە و بۆ ئێمەش گرنگە و ئەگەر کەسێک وا دەزانێت بە هۆی ئەوەی کە ئێمە لە بەرەی خۆڕاگرین و بڕوامان بە خۆڕاگری و پرۆژەکەی بۆ ئازادکردنی فەڵەستین هەیە، هەر بۆیە دەبێت وڵات وێران بێت، ئەمە هەڵەیە و درووست نییە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: حزبوڵڵا زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە هەوڵی پاراستنی دامەزراوەکانی وڵاتی داوە و لەو بڕوایەدایە کە هەڵوەشانەوەی وڵات و دامەزراوەکانی لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە./.