بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی زۆبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە جموجوڵی هێزەکانی ئەمریکا لە سێگۆشەی سنوریی عێراق، سوریا و ئەردەن بە ئامانجی پاڵپشتی لە تیرۆریستان دەکرێت.
ناوبراو وتی:ئەم جموجوڵە گوماناوییەی ئەمریکییەکان لە ئەگەری هەر ئاڵۆزییەکی بەغدا لە گەڵ واشنتن، کاریگەری لە سەر ئاسایش و دەسەڵاتی عێراق دادەنێت.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە نیگەرانییەکە لەوەدایە کە لەو ناوچەیە هەندێک گرتووخانە هەیە کە سەرکردە و گەورە تیرۆریستانی تێدایە.
زۆبەیدی وتی: ئەمریکییەکان کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان کردووە و هەوڵەکانیان بە ئامانجی پاڵپشتی لە تیرۆریستانە.
وتیشی کە پێویست بە هۆشداریی جیدی حکومەتی عێراق بە ئەمریکییەکان دەکات و نابێت لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە بێدەنگ بێت./.