بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران لە ڕۆژی 6 ی ئابەوە بە فەرمی کارەکانی دەستپێکردووە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز و کۆنسووڵخانە و نوێنەرایەتییەکەی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری جەدە پێشتر کراونەتەوە./.