بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کار و باری دەرەوەی سووریا، داخوازی لە ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە دەستڕێژی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەوروبەری شاری دیمەشق کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ڕووی داوە بە توندی مەحکووم بکەن.
دیمەشق ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەڵێت، ئەو هێرشە بۆ ئاقاری شاری دیمەشق کاتژمێر 2:20 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ڕووی دا و لە درێژەدا هەنێ لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری دیمەشق لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کرانە ئامانج و چوار قوربانی و چوار برینداری لێ کەوتەوە.
هەواڵنێری فەرمی سووریا(سانا)ٚ سەرەڕای بڵاوکردنەوەی ئەو گوتارە، ڕاپۆرتیشی داوە کە، داکۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر سیاسەتە نەیارانە و تیرۆریستییەکانی خۆی و هاوکاتبوونی ئەو هێرشانە لەگەڵ عەمەلیاتی سەربازی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا و چالاکی هێزە بەکرێگیراوەکانی لەو وڵاتەدا، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە ڕژێمی زایۆنیستی بووتە کەرەستەی پێکهێنانی ئاژاوە و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.
دیمەشق دەڵێت جگە لەوەی ڕژێمی داگیرکەر ، هۆکاری سەرەکی نەبوونی ئاسایش و بەردەوامی لە ناوچەکەدایە، پشتڕاستیشی دەکاتەوە و دەڵێت: ئیسرائیل مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و هەموو جیهانیش و بەرگری دەکات لە بەرەوپێش چوونی کار و باری ئابووری لە ناوچەکەدا، لەبەر ئەوەی هەموو هەوڵی خۆی بەکار دێنێت بەڵکوو دۆخی ناوچەکە هەڵشێونێت و گڕی تێبەر بات.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژە کرنە سەر ئەو بابەتەی کە زایۆنیستەکان بە دوای لاواز کردنەوەی وڵات و نەتەوەکانی ناوچەکەن، وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی دەبێ دەستبەجێ ئیسرائیل مەژبوور کەن دەستبەرداری ئەو چەشنە سیاسەتە نەیارانەیە بێت و کاری بکەن کۆتایی بێتە داگیرکردنی خاکی وڵاتە عەرەبییەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە.