بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە وردی چاودێری هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سنورە ئاوییەکانی یەمەن دەکەن.
ناوبراو وتی: جێگیربوونی کاتیی هێزەکانی ئەمریکا و بوونی کەشتییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کەناراوەکانی یەمەن، هەنگاوێکی تاوانبارانە و پیلانێکی شەیتانییە و وڵاتی یەمەن و تەواوی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.
قەحوم وتی کە بوونی سەربازیی ئەمریکا هیچ پاساوێکی نییە و بە هەڕەشەیەک لە سەر تەواوی ناوچەکە دادەنرێت و ئەمەش ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خستووەتە مەترسییەوە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە یەمەن مێژوویەکی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا هەیە و پێویستی بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا نییە، وڵاتی ئێمە سەربەخۆیە و دەسەڵاتی خۆیی هەیە و خاوەن سوپا، ئاسایش، بەرهری و دەزگای دادوەرییە./.