بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سکای نیوز، سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وتی کە ئەو مەرجانەی ناوبراو دیاری کردووە بوونەتە هۆی ڕەتکردنەوەی کۆبوونەوەکە.
بەشار ئەسەد وتی کە ئەو وڵاتانەی بەرپرسی تێکدانی دۆخی سوریان، لە بارزگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانیش بەرپرسیارن.
ناوبراو سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنی سوریاش وتی: ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کە من بە فەرمی دەیناسم، ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیین نەک ئەوانەی بوونەتە دارەدەستی وڵاتانی دەرەوە و لە سوریا بوونیان نییە.
سەرۆک کۆماری سوریا سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش وتی کە بە چەند ڕێگایەک ڕوبەڕوی سزاکان بووینەتەوە و چیدی ئەو سزایانە بۆ ئێمە بە گەورەترین بەربەست دانانرێن./.