بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری گرووپی تاڵیبان لە دەوحە ڕایگەیاندووە کە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەو دانوستانانەدا بە ڕاشکاوانە داوایکردووە کە تاڵیبان ڕەوشی ناوخۆیی ئێران ئاڵۆز بکات و لە بەرامبەر ئەمەش بەشێک لە سەرچاوە داراییەکانی ئەفغانستانی بۆ ئازاد دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان داواکەی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.
هەروەها سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی نزیک لە شاندی دانوستانکاری تاڵیبان لە ساڵانی 2013 تا 2015 ڕایانگەیاندووە کە ئەم پێشنیارە لەو ساڵانەشدا بە چەندین جار ئاراستەی گرووپەکە کرابوو بەڵام بە هیچ شێوازێک سەرەڕای ڕەوشی دژواری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا، ڕەزامەندی لە سەر نەدرابوو./.