بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە شاری کورد بە بۆنەی ڕۆژی پەیامنێر، وتی: گەلی ئێران لە ئاژاوەگێڕییەکانی دوژمنان لە ساڵی ڕابردوو بە ووشیاری و زاناییەوە پیلانەکانیان پووچەڵکردەوە و بەو ڕاستییە گەیشتن کە ئەوەی دوژمن باسی دەکات تەنیا پیلانە و هیچ خێر و بەختەوەری خەڵکی تێدا نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هۆکارەکانی شکستی پیلانەکانی دوژمنان لە لایەن گەلی ئێرانەوە، وتی: ڕێنمایی و ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و ووشیاری گەلی ئێران کە خزمەتگوزار و خائین لە یەکتر جیا دەکەنەوە، بووە هۆی شکستی پیلانەکانی دوژمنان.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: سەردەمی لاوازبوونی ئەمریکا و بەریتانیا دەستیپێکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سیستەمەی ڕۆژئاوا هەڵدەوەشێتەوە.
لیوا ڕەمەزان شەریف وتی کە دوژمن هەوڵی بێهیواکردنی گەلی ئێران بە تایبەت گەنجان دەدات بەڵام هەلومەرجی ئێمە لە گەڵ 40 ساڵی ڕابردوو جیاوازە و لە هەنگاوی دووەمدا سەرکەوتنی زیاتر چاوەڕوانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات./.