بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نالدی پالدۆر وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور لە پانزەیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوکارییەکانی ئێران و وڵاتەکەی، جەختی لە سەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
ناوبراو وتی: لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژی زۆر باشمان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە نێودەوڵەیییەکان هەبووە و بۆچوونی خۆمان بە ڕاشکاوانە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئێمە دوو وڵاتی گرنگ و ئەندام لە کۆمەڵەی وڵاتانی بێلایەنین و ئامانجمان هاندان و دابینکردنی کەشێکی ئاشتییە لە جیهان، کەشێک کە ئاسایشی هەموو مرۆڤەکان دابین بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور وتی کە لە گەڵ ئێران پاڵپشتی لە جیهانێکی چەند جەمسەری و ڕۆڵ و کاریگەریی ڕێکخروی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.
نالدی پالدۆر وتی کە وەک ئەفریقای باشور داوای چاکسازی لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین./.