بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک کۆماری پاکستان شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە سەر داوای شەهباز شەریف سەرۆک وەزیران و لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.
داواکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، سێ ڕۆژ پێش کۆتایی خولی 5 ساڵە بووە کە لە 12 ی ئاب بە کۆتایی دەگات و بەمەش ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ دەکرێت لە کاتێکدا کە پاکستان بە چەندین قەیران بە تایبەت لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە دەناڵێنێت.
لە ئێستادا دەبێت حکومەتێکی کاتی لە لایەن شەهباز شەریف یان یەکێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی پاکستان پێک بهێندرێت تا ئەو کاتەی کە هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە ماوەی 90 ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت./.