بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە پرۆسەی ئازادکردنی چەندین ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران کە بۆ چەندین ساڵ بە شێوازی نایاسایی لە کۆریای باشور و لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بە سەرداگیرابوو، دەستیپێکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێران دەستەبەری تەواوی بۆ پابەندبوونی ئەمریکا بەم بەڵێنەی وەرگرتووە.
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئازادکردنی سەرچاوە داراییە بلۆککراوەکان ئێران بەردەوام لە ڕیزی کارە گرنگەکانی وەزارەتی دەرەوەدا بووە.
بەیاننامەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی سەرچاوە داراییە ئازادکراوەکان لای کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەم سەرچاوانە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات بەکار دێت.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە زیندانییە ئەمریکییەکان هێشتا لە خاکی ئێراندان و ئازادکردنی ژمارەیەک لەو ئێرانییە بێ تاوانانەی کە بە بیانووی بێ بنەما لە لایەن ئەمریکاوە دەستگیر کرابوون، لە ڕیزی کارەکانی وەزارەتی دەرەوەدا گرنگی زۆری پێدراوە./.