بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تەمموزی 2023 گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 828 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کە بەراورد بە مانگی ڕابردووی 68 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا زیادی کردووە.
ئێران لە مانگی حوزەیرانی 2023 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 670 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئۆپێک، ئێران لە مانگی ئایار 2 ملیۆن و 698 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە مانگی نیسان 2 ملیۆن و 625 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە مانگی ئازار 2 ملیۆن و 577 هەزار بەرمیل، لە مانگی شوبات 2 ملیۆن و 574 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی کانوونی دووەم 2 ملیۆن و 554 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی هەبووە.
ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 579 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە مانگی تشرینی دووەم 2 ملیۆن و 579 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی تشرینی یەکەم 2 ملیۆن و 561 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
ئێران 72 هەزار بەرمیلی تا پلەی سێهەمی ئۆپێک ماوە
ئێران لە مانگی نیسانی 2021 پلەی چوارەمی وەبەرهێنانی نەوتی ئۆپێکی لە کوێت وەرگرتەوە و تا تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ پێگەی خۆیی پاراست بەڵام لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 جارێکی دیکە کوێت کەوتە پێشی ئێران و ئێران بۆ پلەی پێنجەم گەڕایەوە.
ئێران لە حوزەیرانی 2023 پاش یەک ساڵ و 7 مانگ، سەر لە نوێ گەڕایەوە پلەی چوارەمی وەبەرهێنانی نەوت لە ئۆپێک و کوێت کەوتەوە پلەی پێنجەم.
لە ئێستادا سعوودیە بە 9 ملیۆن و 21 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەی یەکەم، عێراق بە 4 ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل لە پلەی دووەم و ئیمارات بە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەی سێهەمی گەورە وەبەرهێنەرانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێکن.
کوێت بە 2 ملیۆن و 558 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەی پێنجەمی ئەم ڕێکخراوەدایە.
ئێران پێش دەستپێکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لە ساڵی 2018، سێهەم وەبەرهێنەری نەوتی ئۆپێک لە پاش سعوودیە و عێراق بووە.
بە پێی ئامارەکان، ئێران بۆ مسۆگەرکردنەوەی پلەی سێهەم تەنیا پێویستی بە زیاتر لە 72 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەیە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، موحسین خوجەستەمێهر بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران وتی کە وەبەرهێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2023 دەگاتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
ناوبراو وتی کە لە سەردەمی کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، هەناردەی نوت دوو هێندە زیادی کردووە و ڕیژەی وەبەرهێنان تا کۆتایی مانگی ئەیلول دەگاتە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
بە پێی ئەم لێدوانەش، ئەگەر ئێران وەبەرهێنانی نەوتەکەی بەرز بکاتەوە، دەتوانێت پلەی سێهەم لە ئیمارات بە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل وەربگرێتەوە.
بە پێی ئەوەی کە ئێران لە 3 مانگەی یەکەمی ساڵی 2023 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 571 هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە، وەبەرهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە لە سێ مانگەی دووەم، بەرزبوونەوەی 123 هەزار بەرمیلی پیشان دەدات.
ئێران لە سێ مانگەی دووەمی ساڵی 2023 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 694 هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە.
هەروەها وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە سێ مانگەی دووەمی ئەمساڵ بەراورد بە سێ مانگەی چوارەمی ساڵی 2022 بەرزبوونەوەی 126 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە پیشان دەدات. ئێران لەو کاتەدا ڕۆژانە 2 ملیۆن و 568 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی هەبووە.
ئێران لە سێ مانگەی یەکەمی 2023 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 571 هەزار بەرمیل و لە سێ مانگەی دووەم ڕۆژانە 2 ملیۆن و 694 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
نەوتی ئێران لە ساڵی 2022
ئێران لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 2022 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 529 هەزار بەرمیل، لە سێ مانگەی دووەم 2 ملیۆن و 555 هەزار بەرمیل، لە سێ مانگەی سێهەم 2 ملیۆن و 565 هەزار بەرمیل و لە سێ مانگەی چوارەم 2 ملیۆن و 567 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی هەبووە.
ئێران لە سێ مانگەی چوارەمی ساڵی 2021 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 472 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی هەبووە.
نەوتی ئێران لە ساڵی 2022 ڕۆژانە 162 هەزار بەرمیل زیادی کردووە
تێکڕای نەوتی ئێران لە ساڵی 2022 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 554 هەزار بەرمیل بووە، ئەم ئامارە لە ساڵی 2021 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 392 هەزار بەرمیل بووە و لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە ڕۆژانە یەک ملیۆن و 991 هەزار بەرمیل.
بەم پێیەش، ئێران لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 ڕۆژانە 162 هەزار بەرمیل نەوتەکەی زیاد کردووە. وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2021 بەراورد بە 2020 ڕۆژانە 401 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
ئێران لە ساڵی 2019 ڕۆژانە 2 ملیۆن و 356 هەزار بەرمیل، لە ساڵی 2018 ڕۆژانە 3 ملیۆن و 553 هەزار بەرمیل و لە ساڵی 2017 ڕۆژانە 3 ملیۆن و 813 هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە./.