بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە میدل ئیست مانیتۆر، خالێد شێماڵ، وتەبێژی وەزارەتی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە، بارستایی پاشەکەوتی ئاوی ئەو وڵاتە بەراوەرد بە ساڵی ڕابردوو نیوە بووە و گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خوی لە مێژووی وڵاتی عێراقدا.
ناوبراو وتیشی: ئەنازەی ئاوی دوو ڕووباری دیجلە و فورات لە ئێستادا زۆر کەمتر لە ئەنازەی پێویستە بۆ بەکارهێنان. بۆ نموونە ئاوێک کە دەچێتە نێو بەنداوی موسڵ کەوا لەسەر ڕووباری دیجلەوە بەستراوە 275 مەتری چوارپاڵوو لە هەر چرکەساتدایە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕادەی ئاوێک کە لە هەمان بەنداو دێتە دەرێ لە هەر چرکەساتدا 400 مەتری چوارپاڵوویە. لە لایەکیتریشەوە ئاوێک کە دەچێتە نێو بەنداوی (حەدیسییە)ی سەر ڕووباری فورات 153مەتری چوارپاڵوو لە هەر چرکەساتدایە بەڵام ئاوێک کە دێتە دەرێ نزیکەی 200 مەتری چوارپاڵوو بەراورد کراوە.
لە سەرەتاکانی ئەوساڵدا وەزارەتی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتی عێراق لە ساڵی 2020 نزیکەی 60 ملیارد مەتری چوارپاڵوو پاشەکەفتی ئاوی بووە، بەڵام ئێستا ئەو ڕەقەمە بۆ 7 ملیارد مەتری چوارپاڵوو دابەزیوە.
بە پێی شێماڵ، بارستایی خەزنی ئاوەکان ئێستاکە گەیشتووەتە 5 ملیارد مەتری چوارپاڵو.
مانگی ڕابردوو وەزارەتی ئاوی عێراق ڕاێگەیاند، سەبارەت بەم چەند ساڵەی دوایینەدا گەڕانی ئاوی دوو ڕووباری دیجلە و فورات تا 70 لەسەر 100 دابەزیووە.
گۆڕینی دۆخی کەش و هەوا، وشکەساڵی، سازکردنی چەندین بەندئاو لەسەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات لە لایەن تورکیاوە و ڕەوتی کۆنی ئاودێری لە تەنیشت نەبوونی گەڵاڵە و پلانی لەبار بۆ بەڕێوەبردنی درێژخایەنی سەرچاوەی ئاوی ئەو وڵاتە، وەکوو هۆکارە سەرەکیەکانی تووشبوونی قەیرانی ئاو لە وڵاتەدایە و لە ناوچە پەراوێز نشینەکاندا ژیانی هەزارانی کەسی تووشی کێشە و گرفت کردووە.