بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆوە شۆڵتز ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر ڕووسیا زیانێکی زۆری بە ئەڵمانیا وەک گەورەترین ئابوریی یەکێتی ئەورووپا گەیاندووە و چالاکی پیشەسازییەکان دابەزیوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سزاکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون زیان بە کەرتی ئابوری ڕووسیا بگەێنن بەڵام ئابوری ئەڵمانیا بەو هۆیەوە زیانی بەرکەوتووە.
شۆڵتز جەختیکردووەتەوە کە سزاکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە دژی ڕووسیا، ئەم وڵاتە بەرەو لاوازبوون لە ڕووی پیشەسازییەوە دەبات بەڵام بۆ حکومەتی مۆسکۆ زیانی نەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ساڵی 2022 ڕووسیا پلەی پێنجەمی گەورەترین ئابورییەکانی جیهانی لە ئەڵمانیا وەرگرتووە./.