بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕێکەوتنی تاران و واشنتن بۆ ئاڵوگۆڕی بەندکراوان هاتە دەنگ و بە گەورەترین باجی مێژووی ئەمریکا بە ئێران ناوی بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە پێشوازی لە ئازادکردنی بەندکراوانی ئەمریکی دەکەم، گەلی ئەمریکا دەبێت بزانن کە سەرۆک کۆمار موڵەتی گەورەترین باجی مێژووی ئەمریکا بە ئێران دەرکردووە.
ئێران و ئەمریکا لە بەرامبەر ئازادکردنی 6 ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور، بە نێوەندگێڕی قەتەر گەیشتنە ڕێکەوتنی ئازادکردنی ژمارەیەک لە بەندکراوانی هەر دوو لا./.